وتەبێژی دەوڵەتی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20 لەسەد لە وزەخانەی فۆردۆ دەستی پێکرد

بەشی ئێران- عەلی ڕەبیعی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێران بە شێوەی فەرمی دەستی کرد بە پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆم لە سایتی فۆردۆ.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 15ی بەفرانباری 1399 عەلی ڕەبیعی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند پڕۆسەی پیتاندنی یۆرۆانیۆم بە ڕێژەی 20 لە سەد لە کۆگای پیتاندنی ناسراو بە شەهید عەلیموحەمەدیی فۆردۆ دەستی پێکرد.

ڕەبیعی ئاماژەی بە شێوەی جێبەجێ کردنی ئەو یاسایەش کرد کە لە پەرلەمانی ئێران پەسەند کرا و ناوی یاسای "هەنگاوی ستراتێژییانە بۆ پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکان"ی لێنراوە و لەو بارەیەوە گوتی: دەوڵەت پێبەند دەبێت بەو یاسایەی پەرلەمان تێیپەڕاندووە ئەگەرچی بە مەسڵەحەتیشی نازانین و دەوڵەت ڕەخنەی لەو پڕۆژەیە هەیە بەڵام بە تەواوی ئیلتیزام بە جێبەجێ کردنی یاساکانی پەرلەمان دەکات.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران زیادیشی کرد: سەرۆککۆمار ڕۆژی ڕابردوو فەرمانی دەستپێکردنی پیتاندنی 20 لەسەدی یۆرانیۆمی دەرکرد و پێش سەعاتێکیش پیتاندنەکە دەستی پێکرد و تا چەند کاتژمێرێکی تر یەکەم بەرهەمی UF۶ بەرهەم دێت.

News Code 624

Your Comment

You are replying to: .
captcha