مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا تیرۆری دەوڵەتیی گرتوەتەبەر

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا تیرۆری دەوڵەتی گرتوەتەبەر و لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە لەبارەی فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە تیرۆر کرا وتی: "ژیانی خۆی تەرخان كرد بۆ دامەزراندن و بونیاتنانی ئایندەیەكی گەش بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەیی و چەسپاندنی ئیدارەی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا".
کۆبانێ ئاماژەی بەوەش کردوە، "تورکیا تیرۆری دەوڵەتی گرتوەتەبەر و لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشدا، شانازی دەکات بەوەی سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتە ئامانج، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید شبلی و گەلە تێکۆشەرمان دەکەین، جەختیش دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیەی کە پێکەوە دەستمان پێکردوە
".

News Code 6244

Your Comment

You are replying to: .
captcha