مەسعوود بارزانی هیچ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌کردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕەتی دەکاتەوە، مەسعوود بارزانی پەیوەندی بە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە کردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا (21-6-2022) ڕایگەیاند: مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نه‌کردووه‌ و ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە.

شایانی باسە لە دوای کشانەوەی کوتلەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، سەدر لە هاوپەیمانیی سێ قۆڵیی لەگەڵ پارتی و سەروەریی سونەکانیش کشایەوە.