بە مەبەستی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکى باڵاى وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتە بەغدا، بۆ تاوتوێکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى عێراق و پرسی پێکهێنانى دوو لیواى هاوبەش.  

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکە لەلایەن فەریق عیسا عوزێری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگەوە سەرۆکایەتى دەکرێت بە ئەندامیەتی جێگرانی سەرۆك ئەركان و بەڕێوەبەری گشتییەكانى وەزارەتى پێشمەرگە.

ستار چاوشین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "شاندەکە لەم سەردانەدا لەگەڵ سەرۆكی ئەركان و ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق کۆ دەبێتەوە".
ناوبراو وتیشى گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و ھەماھەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری و پێكھێنانی دوو لیوا ھاوبەش و دابین كردنی لایەنی لۆجستی و كێشەی قوتابیانی كۆلێژەكانی سەربازی، بە ئامانجی گەیشتنە رێككەوتن

News Code 6270

Your Comment

You are replying to: .
captcha