دەبێ یەکێتی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بگۆڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەڵێت، دەبێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بگۆڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکی کورتدا لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: "چەند مانگێک لەمەوبەر ئەوەم وت کە ئەبێ پۆستی سەرۆک کۆمار بە ڕەزامەندی کاک مەسعوود بێت."

ناوبراو وتوشیەتی "ئێستاش دوبارەی ئەکەمەوە کە ئەبێ یەکێتی نوێ واز لەو کەللـە ڕەقیە بهێنێت و یەکێکی تر بە ڕەزامەندی لەگەڵ پارتی دەستنیشان بکات بۆ ئەم پۆستە، چونکە هەڵبژاردەی ئێستایان قبوڵکراو نییە".

News Code 6273

Your Comment

You are replying to: .
captcha