تا سەدرییەکان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی بن، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت: "تا سەدرییەکان لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی بن، عێراق سەقامگیری بەخۆیەوە نابینێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاندووە: "ئەوەی پێتان دەڵێم دێتەوە بیرتان، عێراق سەقامگیر نابێت تا سەدرییەکان لە دەرەوەی یارییەکە بن، بەوردی بیر بکەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، ئەوەی هەندێک دەیکەن خۆکوژییە".

ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە، پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد، هەر هەمان ڕۆژ محەمەد حەلبوسی لە تۆمارێکی ڤیدۆیی کە بڵاو کرایەوە دەستلەکارکێشانەوەکانی پەسەند کرد.