سەرکردەیەکی PKK لە سلێمانی کوژرا
بەشی تورکیا- هەواڵدەریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات به‌رپرسێکی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ هێرشه‌كه‌ی 17ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری كه‌لار كوژراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی فه‌رمیی توركیا له‌زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MiT)دا كه‌ 17ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری كه‌لار ئه‌نجامدرا، دەلال عەزیزئۆغڵو، ناسراو به‌ "هەڤاڵ راپەڕین" كوژراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هێرشه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ شوێنی دەلال عەزیزئۆغڵو، ناسراو به‌ "هەڤاڵ راپەڕین" ده‌ستنیشان كراوه‌، ناوبراو ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌ گونده‌كانی دیاربه‌كر به‌شداری له‌ چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌دا كردووه‌ دژی سوپای توركیا.

هەفتەی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیا، ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیی له‌ كه‌لار كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س کوژران کە یەک لەوانە فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو.