سەرۆک کۆماری عێراق هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە سلێمانی ئیدانە دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە هێرشی سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆری لە پارێزگای سلێمانی ئیدانە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له ‌په‌یامێکدا له‌باره‌ی هێرشی مووشه‌کی بۆسه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: هێرشەکانی سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر و ناوچەکانی دیکه‌، بە ئامانجگرتنی سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتن و لێدانە لە ئابووری نیشتمانی.

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌: "هیچ بژاردەیەک لەبەردەماندا نییە جگە لە وەستانەوە بەرامبەر ئەم هەوڵە تاواناکاریانه‌، ئەرکی هەموو هێزە نیشتمانییەکانە پێکەوە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی مەرجەعییەتی دەوڵەت و سەروەری یاسا بکەن".