ئیدارەی خۆسەر جارێکی دیکەی داوای کردنەوەی دەروازەی تەل کۆچەر دەکاتەوە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری کوردی باکووری سووریا جارێکی تر داواکاریی خۆی بۆ کردنەوەی دەروازەی یەعرەبیە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا جارێکی تر داوای لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان کردەوە هەوڵ بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی نێوان عێراق و سووریا بدەنەوە.

لە ساڵی 2020 دەروازەی یەعرەبیە (تەل کۆچەر) بەسەر یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکاندا داخرا کە بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەنێردرا.

شایانی باسە حەشیمەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاترە بە 5 ملیۆن کەس و جگە لەوانەش ژمارەیێک زۆر ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی سووریا لە کەمپەکانی ڕۆژ و "الحول" جێگیر کراون.

News Code 6289

Your Comment

You are replying to: .
captcha