سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە گفتوگۆکانی مەدرید ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەوەی تورکیا لە سوید و فینلەندای دەیویست، لە گفتوگۆکانی مەدرید دەستی کەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مەدرید لەگەڵ سەرۆکی فینلەندا، سەرۆک وەزیرانی سوید و سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆ بووەوە، کە کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ.

لەپاش کۆبوونەوەکە ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە گەشبینییەوە باسی لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە کرد و وتی: "ئەوەی دەمانویست دەستمان کەوت".

پێش کۆبوونەوەکە ئەردۆغان لە میانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "دەبێت سوید و فینلەندا هاوکاریی یەپەگە و پەکەکە نەکەن، ئەوکاتە دەتوانن ڕەزامەندی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونیان لە یەکێتی ئەورووپا بەدەست بهێنن".

News Code 6297

Your Comment

You are replying to: .
captcha