نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشدای لەبارەی دۆخی کامپی هۆل دەدات
بەشی جیهان- کامپی هۆل کە بڕیاربوو کامپێکی کاتی بێت، بەدۆخێکی زۆر مەترسیدار تێپەڕ دەبێت،  و رۆژانە حاڵەتی کوشتن تێیدا ڕوودەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو بارەیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کردووە، لە 18 مانگی رابردوودا زیاتر لە 100 کەس لە کامپی هۆل کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە پێشتر چەندین جار بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەبارەی دۆخی مەترسیداری ئەو کامپەی شاری حەسەکە هۆشداری بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوە و داوای لێکردوون هاوڵاتیەکانیان بگەڕێننەوە و بارگرانی سەر هەسەدە سووک بکەن.

ئەوەش هاتووە کە لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە 106 کەس لەنێو کامپی هۆلدا کوژراون.

کامپی هۆل لە لایەن هەسەدەوە بەڕێوەدەبرێت و لە ئێستا نزیکەی 56 هەزار کەس لە کامپەکەدان و زۆربەیان هاوڵاتی سووری و عێراقین، کە هەموویان کەسوکاری چەکدارانی پێشووی داعشن.

 

ڕادیۆ نەوا