بایدن و ئەردۆغان جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی سووریا دەکەنەوە

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆشکی سپی لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئەمریکادا جەت لە پاراستنی سەقامگیریی سووریا کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا لە بەیاننامەیەکدا کە پاش کۆبوونەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا؛ بڵاو کرایەوە ڕایگەیاند هەردوو لایەنەکە لەبارەی ئەندامێتیی سوید و فینلاند لە ناتۆ و قەیرانی ئۆکراینا و سووریا گفتوگۆیان کردووە.

بایدن پێشوازیی کردووە لە ڕەزامەندیی تورکیا لەبارەی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە و پەپێدان بە ناتۆ.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، هەردوو لایەنەکە گفتوگۆیان لەبارەی پاراستنی سەقامگیریی سووریا و دەریای ئێژە کردووە.

بایدن و ئەردۆغان هەروەها تەئکیدیان کردووە لەسەر بەردەوامبوون و گەشەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا.

News Code 6302

Your Comment

You are replying to: .
captcha