لە سەوڵاوا سێ کەس بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەوە گیانیان لەدەست دا

بەشی کوردستان- لە سەوڵاوا تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووی دیکە برینداربوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن زارعی، قایمقامی سەوڵاوا راگەیاند: "پێنج ئەندامی خێزانێک لە گوندی هەرسین کە بۆ دروێنەکردنی گەنم چووبوونە سەر زەوییەکەیان، لەکاتی گەڕانەوەیاندا تراکتۆرەکەیان وەردەگەڕێت و هەرپێنجیان دەکەونە ژێری".

قایمقامی سەوڵاوا گوتیشی، لەگەڵ وەرگەڕانی تراکتۆرەکە، دەستبەجێ سێ ئەندامی خێزانەکە گیان لەدەست دەدەن کە تەمەنیان 65 ساڵ و 45 ساڵ و 24 ساڵ بووە و دوو ئەندامەکەی دیکەی ئەو خێزانەش کە تەمەنیان 40 ساڵ و 13 ساڵە، بریندار دەبن.

بە گوتەی حەسەن زارعی، تەرمی سێ ئەندامی خێزانەکە رەوانەی پزیشکی دادی سنە کراوە و دوو بریندارەکەش گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی سنە و دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

News Code 6318

Your Comment

You are replying to: .
captcha