«هەسارەیەک» لە ئاسمانی زانستی کوردستان هەڵوەری

بەشی کوردستان- پرۆفیسۆر محەمەدڕزا ستارە لە زانایانی بەناوبانگی کوردستانی و کەسایەتی ناوداری بواری فیزیا لە جیهان کە ماوەیێک لەمەوبەر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پرۆفیسۆر ستارە لە ڕیزی زانایانی یەکەمی جیهاندا بوو، ئەو زانا گەورەیە لە مانگی جۆزەردانی 1401ی هەتاوی لە ڕێگای بیجار بۆ دیواندەڕە تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ بوو و پاش زیاتر لە مانگێک تەحەمول کردنی دەرد و ژان و 10 جار نەشتەرگەری ئەمڕۆ 11ی پووشپەڕ کۆچی دوایی کرد.

پرۆفیسۆر ستارە خەڵکی بیجاڕ و هەڵگری بڕوانامی دکتۆریی فیزیای بوو و لە کەسایەتییە ناودارەکانی جیهان دێتە ئەژمار.

News Code 6319

Your Comment

You are replying to: .
captcha