فەرماندەیەکی  YPG لە هێرشی درۆنەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا
بەشی سووریا- لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەگە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سینەم موسلیم ناسراو بە (مزگین کۆبانێ) فەرماندەی قەسەدە لە ٢ی تەمووزدا لە رەقا لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە چەکهەڵگرەکانی تورکیا گیانی لەدەست دا.

مزگین کۆبانێ لەدایکبووی ساڵی  ١٩٩٠ لە کۆبانێ و لە ڕێکەوتی ٢ی تەمووزی ٢٠٢٢ لە رەقا تیرۆر کرا.

شایانی باسە لەمدواییانەدا تورکیا فەرماندە باڵاکان و بەڕێوەبەرانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا هەم لە خاکی سووریا و هەم لە عێراق دەکاتە ئامانج لە نوێترینی ئەو هێرشانەشدا فەرهاد شبلی جێگری هاوسەرۆکی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە شاری کەلار لە هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.