دوای پشووی جەژنی قوربان پەرلەمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەنگ بە کاندیدی پارتی دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامى پارتى دیموکراتى کوردستان جه ختی له سەر پابەندبوونى حزبەکەى کردەوه بۆ کاندیدکردنى ڕێبەر ئەحمەد بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق و رایگەیاند: ئەنجومەنى نوێنەران له دواى جەژن دەنگ به کاندیدى پارتى دەدات بۆ بەدەسەتەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجید شەنگالی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "بغداد الیوم"، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران دوای پشووکانی یاسادانان و دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی، هەروەها دوای پشووەکانی جەژنی قوربان سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵدەبژێرێت.

شەنگالی وتیشی که‌ کۆتا واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری عێراق کۆتایی مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ده‌بێت و زیادی کرد: پارتی دیموکراتی کوردستان تا ئێستاش سوورە لەسەر کاندید بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، و گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ چارەسەر کردن  و ڕێککەوتن لەسەر ئەم پرسە تا چەند ڕۆژی داهاتوو درێژەی دەبێت.