بەرپرسێکی باڵای PKK لە گارە کوژرا

بەشی تورکیا- دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیدیعا دەکات کە بەرپرسێکی باڵای PKK  کە بەرپرسی لقی ژنانی یەژەئا-ستار بووە لە گارە کوژراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) لە ناوچەی گارە باکووری عێراق، بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کە ئەندامی ئەنجوومەنی ھەپەگە و بەرپرسی لقی ژنانی یەژەئا-ستار بووە کوژراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، ئەو بەرپرسەی پەکەکە ناوی «خانم دەمیر» بووە و لەناو رێکخراوەکەشدا ناوی خوازراوی "بەرفین نوورحەق"ی ھەبووە.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی (MiT)، شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دەمیر لەگەڵ ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی گارە دیاریی دەکات، ئۆپەراسیۆن بۆسەر ئەو شوێنە ئەنجام دەدرێت و لە ئاکامدا، دەمیر و چەند چەکدارێکی دیکەی پەکەکە دەکوژرێن.

خانم دەمیر لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا، چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە و یەکێک بووە لە پلانداڕێژەری ئەو پەلامارانەی دژبە ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا، ئەنجام دراون.

ھەروەھا لە ناوچەکانی گارە و شنگال، چالاکی یئەنجام داوە و مەشقی ئایدۆلۆجی و چەکداریی بە ئەندامانی نوێی پەکەکە کردووە.

دەمیر لە ساڵی ٢٠٢١دا و لە دوای کوژرانی خەڵەف محەمەد کە ناوی خوازراوی "سۆفی نورەددین" بووە، پۆستی ئەوی لەناو پەکەکەدا وەرگرتووە.

News Code 6340

Your Comment

You are replying to: .
captcha