سەرۆک کۆمار ڕۆژی هەینی سەردانی کوردستان دەکات

پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند سەردانی سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری بۆ پارێزگای کوردستان بۆ ڕۆژی هەینی 17ی پووشپەڕ یەکلایی بووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییەگشتییەکانی پارێزگاریی کوردستان لە زاری ئیسماعیل زارعی کووشاوە بڵاوی کردەوە سەردانی سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری لە هەینیی ئەم هەفتەیەدا دەستپێکی ڕووداوە گرینگەکانە بۆ کوردستان.

ناوبراو وتیشی: ئەو گوژمانەی کە لە سەردانەکەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسیدا یەکلایی کراونەتەوە دەتوانن سەرچاوەی گۆڕانکاریی بنەڕەتی بێت لەم پارێزگایەدا.

زارعی کووشا زیادی کرد: بڕی گوژمە و دەستکەوتەکانی سەردانی دەوڵەتی سێزدەهەم و زانیاری زیاتر لەسەر ئەم سەردانە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە تەواویدەخرێتە بەردەست خەڵکی بەڕێزی پارێزگای کوردستان.

News Code 6342

Your Comment

You are replying to: .
captcha