فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕێگەی نەدرا فڕۆکەیەکى ئێرانى بنیشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت لە فڕۆکەخانەى هەولێر ڕێگەنەدرا فڕۆکەیەکى ئێرانى بنیشێتەوە چوونکە مۆڵەتی نیشتنەوەی وەرنەگرتبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە میدیاى پارتى راگەیاند: ڕێگەیان نەداوە فڕۆکەیەکی ئێرانى لە فڕۆکەخانەی هەولێر بنیشێتەوە کە بڕیاربووە یەکەم گەشتى ئاسمانى ئەنجام بدات لەنێوان ورمێ و هەولێردا.

رونیشیکردەوە، هۆکارەکە ئەوەبووە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە خۆیان تۆمار نەکردووە و نوێنەری خۆیان لێرە دیاری نەکردووە، سەرەڕاى ئەوەى ئاگاداریان کردوونەتەوە.

ئەحمەد هۆشیار دەڵێت، ئەمڕۆ 15 خولەک پێش گەیشتنی فڕۆکەکە، ئەوان ئاگادار کردووەتەوە کە دەنیشنەوە، بۆیە ڕێگو نەدرا ئەو فڕۆکەیە بنیشێتەوە و دواتر گەڕایەوە.