ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاییز ئامادە دەبێت

بەشی تورکیا- نوێنەری AKP و پزیشکی پێشووی ئەردۆغان دەڵێت ئەگەری هەیە کە ئەردۆغان خەریکی ئامادە کردنی خۆیەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پاییزدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورهان چۆمز، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و پزیشکی تایبەتی پێشووی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەردۆغان پلانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە پاییزی ئەمساڵدا دادەڕێژێت.

چۆمز کە لە بەرنامەی شیکاریی تەلەفزیۆنی TELE 1ئامادە بوو وتی: پێی وایە بە ئاوڕدانەوە لە قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان دەبینرێت کە لە مێشکیدا پلانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دادەڕێژێت.

ناوبراو وتیشی: "هیچ ئاماژەیەكی ڕوونی دیکە نییە جگە لە كردەوە پۆپۆلیستیەكانی ئەم دواییەی ئەردۆغان، كردەوەكانی ئەم دواییەی دەریدەخات كار دەكات بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ئەگەرێكی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردن بكرێت".

چۆمز باسی قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغانی کرد لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا، کاتێک بە دەوروبەریەکانی گوت: "بە دەستی پڕەوە دەچینە ناو پاییزەوە. ئێوە بڕۆن لە دەرگای هەموو ماڵێک بدەن".

ناوبراو دەڵێت: ئەم قسانەی ئەردۆغان نیشانەی کاراکردنەوەی هێزەکانی ئاکەپەیە بۆ هەڵبژاردنەکان.

News Code 6347

Your Comment

You are replying to: .
captcha