بەرهەم ساڵح و باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 7 ی تەمموزی 2022 لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیی کرد لە ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەدیدارەکەدا بەگرنگییەوە باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا و جەخت کرایەوە لەگرنگیی پتەو کردن و فراوان کردنی پەیوەندییەکان لە بواری سیاسی، ئەمنی ئابووری و فەرهەنگی، هەروەها ئاماژەکرا بۆ رۆڵی ئیتاڵیا لە پشتیوانی عێراق.

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، جەخت دەکاتەوە لە گرنگیی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیتاڵیا و پێویستی بەهێزکردنی بۆ ئاستێکی بەرزتر لە رێگەی رێککەوتن و ئەو لێکتێگەیشتنانەی لە نێوان هەردوولا واژۆ کراوە و پێکەوە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی ریشەکێش کردنی تیرۆر، هاوکاری ئابووری، فەرهەنگی و پاراستنی ژینگە.

News Code 6365

Your Comment

You are replying to: .
captcha