ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانی پێکهێنانی حکوومەتە /ئێمەیش لە حکوومەتی داهاتوودا بەشداری دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وان وه‌كوو پارتى دەیانەوێت بەشداری لە حکوومەتی نوێی عێراقدا بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له ‌پشكى پارتى بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، لەدوای کشانەوەی تەیاری سەدری ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی لە گۆڕەپانەکەن ‌و ئەوان دەیانەوێت حکوومەت پێکبھێنن.

ده‌شڵێت: "پارتی دیموکراتی کوردستانیش بڕیاری داوە بەشداریی حکوومەت بکات لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژە نیشتیمانیەی کە دەیەوێت لەسەری ڕێکبکەون، پارتی مەبدەئی شەراکەت ‌و تەوافوق ‌و تەوازنی کردۆتە بنەمایەک بۆ بەشداری کردن لەم حکوومەتە، ئەم بابەتەش لەدانوستانەکان باس ده‌كه‌ینه‌وه‌، ھەروەھا بابەتی مەلەفەکانی تری پەیوەست بەنێوان ھەرێم ‌و بەغدا لەکاتی پێکھاتنی حکوومەت لەو مەلەفانە دەبن کە قسەی لەسەر دەکرێت لەڕۆژی ڕێککەوتنی لایەنەکان".

شاخەوان عەبدوڵڵا ئه‌وه‌شى وت: "بۆیە ئێستا لایەنی چوارچێوەی ھەماھەنگی شاندی دانوستانکارییان دروستکردووە و خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی کاریی حکوومەتی داھاتوون، بەرنامەکەیان تەواو کردووە لەگەڵ لایەنەکاندا قسەی لەسەر دەکەن، ئەوکاتە وەکوو پارتی بەفەرمی لە دانیشتنەکانمان وتوێژ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو ھەروەھا شێوازی حکوومەتەکە تاچەند دەتوانێ بڕوای بەفرەیی ‌و بە حکوومەتێکی تەوافوق ھەبێ ‌و ھەمووان تیایدا بەشداربن".

News Code 6366

Your Comment

You are replying to: .
captcha