سەرۆک کۆمار گەیشتە پارێزگای کوردستان

بەشی کوردستان- ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ٢٧هەمین سەردانیدا بۆ پارێزگاکان، گەیشتە پارێزگای کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم گەشتە کە بەیاوەریی شاندی دەوڵەتی سێزدەهەم ئەنجام دەدرێت لە سەر پێداویستییەکانی پارێزگاکە تەرکیز دەکات و بە کۆبوونەوە لەگەڵ خەڵک و ئامادەبوون لە ئەنجوومەنی کارگێڕی پارێزگا بەردەوام دەبێت، لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە بەشێک لە وەزیر و جێگرەکانی سەرۆک کۆمار گەشت دەکەن بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان.

پلانەکانی دیکەی سەرۆک کۆمار لە کوردستان بریتین لە کۆبوونەوە لەگەڵ زانایان و گەورە ئایینیەکان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی پارێزگا، تەواوکردنی پڕۆژە ناتەواوەکان، چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سنە و زیادکردنی سەرمایەدانانی ئابووری لە کوردستان.

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە کۆتایی سەردانەکەی، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کۆ دەبێتەوە و ڕاپۆرتێک لەسەر ئەنجامەکانی سەدرانەکەی پێشکەش دەکات.

News Code 6370

Your Comment

You are replying to: .
captcha