شوێن بە شوێنی کوردستان پڕە لە شارستانیەت و فەرهەنگ/ توانای مرۆیی لە دەفرایەتییە هەرە گرینگەکانی ئەم پارێزگایەیە
بەشی کوردستان- سەرۆک کۆمار کە بە ئامانجی سەردانێکی یەک ڕۆژە هاتۆتە پارێزگای کوردستان هەر لەسەرەتای هاتنیەوە ئاماژەی دا بە پێشینەی خۆڕاگریی کوردستان لە قۆناخە جیاجیاکانی مێژووی شۆڕشدا و وتی: پارێزگای کوردستانی لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا وەکوو پارێزگایەکی خۆڕاگر ناسراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاند توانای مرۆیی کارامە و لاوانی خوێندەوار توانایەکی بەرچاون لە پارێزگاکەدا و وتیشی: پارێزگای کوردستان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامیدا بە پارێزگایەکی خۆڕاگر ناسراوە، بەڵگەکەشی زیاتر لە ٥ هەزار شەهید و ٩ هەزار گیانبازی ئەم پارێزگایەیە.

سەرۆک کۆماریێ ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌و پارێزگایه‌ی که‌ ساڵانێک سه‌ره‌ڕای خواستی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی له‌ هه‌موو گوند و شار و شارۆچکەکاندا بەرگری کرد و خاوه‌نی خه‌ڵکی زۆر رۆشنبیر و شارستانیه‌تێکی کۆنە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێمە پارێزگای کوردستان وەک پارێزگایەکی رۆشنبیری و خاوەن مێژوو دەناسین، لە هەمووشوێنێکی ئەم پارێزگایە مەدەنییەت دەرکەوتووە.

ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وتیشی ئەم پارێزگایە شوێنی کەسانێکی گەورەیە وەکوو شەهید شێخو الئیسلام و کەسانی ترە کە ناویان نەک تەنها بۆ پارێزگای کوردستان بەڵکوو بۆ هەموو ئێران بەرزە.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "پێویسته‌ خزمه‌تگوزاری و هه‌وڵدان بۆ گه‌شه‌پێدانی کوردستان به‌ سه‌رکه‌وتن بۆ خۆمان بزانین". دوابەدوای ئەو بەدواداچوونانەی کە هاوڕێیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پارێزگاکە کردوویانە، پێشنیاریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی بێبەشی و کێشەکانی ئەم پارێزگایە.