زانیارییەکانی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە سێ مانگی یەکەمی 2022 بڵاو کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتى هەرێمی کوردستان زانیاریی فرۆشتنی نەوتی لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

بەپێی ئەو خشتەیەى حکوومەتی هەرێم بڵاوی کردوەتەوە، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 34 ملیۆن و 923 هەزار و 168 ملیۆن بەرمیل نەوتی رەوانەى دەرەوە کردووە و کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراوی ھەرێم بۆ سێ مانگ 3 ملیار و 63 ملیۆن دۆلار بووە.

هەروەها لە خشتەکەدا حکوومەت ئەوەى روونکردوەتەوە لەو بڕە نەوتە یەک ملیار و 343 ملیۆن دۆلار بۆ مووچە تەرخان کراوە.

حکوومەتى هەرێم ئاماژەى بەوە کردوە، لە داهاتى کۆی فرۆشتنى نەوتى هەرێم 44% داهات بۆ موچە بووە.

هەروەها ئەوەش ئاشکرا کردووە کە تێکرای نرخی هەر بەرمیلێکیش 86 دۆلار بووە.