یەکێک لە دوو بنەمای سەرەکیی حەج هاوڕیزیی موسوڵمانانە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ زیارەتکارانی «بیت الله الحرام»، یەکڕیزی و مەعنەویەتی بە دوو بناغەی بنەڕەتیی حەج و دوو هۆکاری کەرامەت و بەختەوەریی ئومەتی ئیسلامی ناوبرد، هەروەها جەختی لەسەر پاشهاتە درەوشاوەکانی پەرەسەندنی ئاگاداربوونەوە کرد و ئاماژەی بەوەدا: ڕۆژئاوای خۆبەزلزان لە ناوچە هەستیارەکەمان و لەم دواییانەدا لە هەموو جیهان ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر بووە، بێگومان نابێت تەنانەت بۆ ساتێکیش دوژمن پشتگوێ بخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی زانیاری و ڕاگەیاندنی ڕێبەری باڵای شۆڕش دەقی پەیامەکەی بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:

بسم‌اللّه‌الرّحمن‌الرّحیم

والحمد للّه ربّ العالمین و صلّی اللّه علی محمّد المصطفی و آله الطّاهرین و صحبه المنتجبین

سوپاسی خودای گەورە و حەکیم دەکەین کە جارێکی تر وەرزی پڕ بەرەکەتی حەجی کردە دیدارێک بۆ گەلانی موسوڵمان و ئەم ڕێگای نیعمەت و ڕەحمەتەی بۆ کردینەوە. ئوممەتی ئیسلامی دەتوانێت جارێکی تر لەم ئاوێنە شەفاف و هەتاهەتاییەدا یەکڕیزی و یەکپارچەیی خۆی ببینێت و لە ئەنگێزەکانی نیفاق و دووبەرەکی دوور بکەوێتەوە.

یەکڕیزیی موسوڵمانان یەکێکە لە دوو بناغەی بنەڕەتی حەج، کە کاتێک لەگەڵ زیکر و مەعنەویەت تێکەڵ بکرێت، کە بناغەیەکی دیکەی بنەڕەتی ئەم ئەرکە پڕ لە نهێنییە، دەتوانێت میللەتی ئیسلامی بگەیەنێتە لووتکەی شەرەف و بەختەوەری و بیکاتە نموونەی «وَ لِلَّهِ العِزَّةُ وَ لِرَسولِهِ وَ لِلمُؤمِنین».

حەج تێکەڵێکە لە سیاسەت و مەعنەوییەت و ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش هەر تێکەڵەیەکی شکۆمەند و مەزنانەی سیاسەت و مەعنەوییەتە.

دوژمنانی گەلانی موسڵمان لەئریخی ئەخیردا هەوڵێکی بەرفراوانیان داوە بۆ لاوازکردنی ئەم دوو ئەکسیرە ژیانبەخشە، واتە یەکڕیزی و مەعنەویەت لە نێوان نەتەوەکانماندا.

وڵاتانی ڕۆژاوایی بە بەرەوپێشبردنی شێوازی ژیانی رۆژئاوایی کە دوورە لە ڕۆحی مەعنەوییەت و لە کورتبینی ماتریالیزمەوە سەرهەڵدەدات، ڕۆحانیەت لاواز دەکەن و تەحەدای یەکێتیی ئومەتی ئیسلامی دەکەن. دەبێ لە بەرامبەر هەموو شتێکدا بوەستێتەوە؛ واتە لە لایەکەوە لە یادی خودا، کار بۆ خودا، تێڕامان لە قسەی خودا، بەهێزکردنی متمانە بە بەڵێنەکانی خودا لە عەقڵیەتی هەموواندا بێت و لە لایەکی دیکەشەوە زاڵبوون بەسەر پاڵنەرەکانی دووبەرەکی و جیاوازیدا تۆکمە بکرێت.

ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانرێت بگوترێ تئه‌وه‌یه‌ که‌ بارودۆخی ئێستای جیهان و جیهانی ئیسلامی له‌ هه‌موو کات له‌بارتره‌ بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌نرخه‌. چوونکە:

یەکەم: ئەمڕۆ پێش هەموو شتێک نوخبە و جەماوەری زۆری خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی گرنگییان بە سەروەت و سامانی گەورەی فیکری و مەعنەوی خۆیان داوە و درکیان بە گرنگی و بەهاکەی کردووە.ئەمڕۆ لیبرالیزم و کۆمۆنیزم وەک گرنگترین بەشداربووانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا، چیتر وەک سەد ساڵ لەمەوبەر و پەنجا ساڵ پێش ئێستا ڕواڵەتیان نییە. ناوبانگی دیموکراسیی خۆرئاوایی کە بە پارە ئاڕاستە کراوە، ڕووبەڕووی پرسیاری جددی دەبێتەوە و بیرمەندانی ڕۆژئاوایی دان بەوەدا دەنێن کە ئەوان بەدەست نائاڕاستەی مەعریفی و کردەییەوە دەناڵێنن. لە دنیای ئیسلامدا گەنجان، بیرمەندان، پیاوانی زانست و ئایین، بە ڕەچاوکردنی ئەم دۆخە، دیدێکی نوێ لەبارەی سامانی مەعریفی خۆیان و هەروەها سەبارەت بە هێڵە سیاسییە هاوبەشەکانی وڵاتەکانیان بەدەست دەهێنن و ئەمەش ئەو ڕابوونی ئیسلامییە کە ئێمە هەمیشە ئاماژەی پێدەدەین.

دووهەم: ئەم خۆئاگادارییە ئیسلامییە دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەر و موعجیزەئامێزی لە ناخی جیهانی ئیسلامیدا خوڵقاندووە، کە زلهێزە خۆبەزلزانەکان لەبەرامبەریدا تووشی کێشەی گەورەن. ناوی ئەم دیاردەیە "بەرخۆدان"ە و ڕاستییەکە کە سەرهەڵدانی دەسەڵاتی ئیمان و جیهاد و متمانەی لێکەوتۆتەوە. ئەم دیاردەیە ئەو دیاردەیە کە لە سەرەتای ئیسلامدا ئەم ئایەتە بەرزە لەسەری دابەزیوە: اَلَّذینَ قالَ لَهُمُ النّاسُ اِنَّ النّاسَ قَد جَمَعوا لَکُم فَاخشَوهُم فَزادَهُم ایمانًا وَ قالوا حَسبُنَا اللَّهُ وَ نِعمَ الوَکیلُ* فَانقَلَبوا بِنِعمَةٍ مِنَ اللَّهِ وَ فَضلٍ لَم یَمسَسهُم سوءٌ وَ اتَّبَعوا رِضوانَ اللَّهِ وَ اللَّهُ ذو فَضلٍ عَظیم. دیمەنی فەلەستین یەکێکە لە دەرکەوتەکانی ئەم دیاردە سەرسوڕهێنەرە کە توانیویەتی ڕژێمی یاخیبووی زایۆنی لە دۆخی دەستدرێژی و کوشتنەوە بگەیەنێتە دۆخی بەرگری و تەسلیم بوون و کێشە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ئێستای بەسەریدا سەپاندووە. هەروەها ئێستا نموونەی درەوشاوەی دیکەی بەرخۆدان بە ڕوونی لە لوبنان، عێراق، یەمەن و هەندێک شوێنی دیکە دەبینرێت.

سێهەم: جگە لە هەموو ئەمانە، ئەمڕۆ جیهان شاهیدی مۆدێلێکی سەرکەوتوو و نموونەیەکی سەربەرزی دەسەڵات و سەروەری سیاسی ئیسلامە لە ئێرانی ئیسلامیدا. سەقامگیری و سەربەخۆیی و پێشکەوتن و شەرەفی کۆماری ئیسلامی ڕووداوێکی گەورە و مانادار و سەرنجڕاکێشە کە دەتوانێت بیر و هەستی هەموو موسڵمانێکی بەئاگا ڕابکێشێت. بێتوانایی و هەندێ جار کردەوەی نادروستی ئێمەی کاربەدەستانی ئەم سیستەمە، کە گەیشتن بە تەواوی هەموو نیعمەتەکانی حکوومەتی ئیسلامیی دواخستووە، هەرگیز نەیانتوانیوە ئەو بناغە پتەو و هەنگاوە گەورەانە کە لە بنەما سەرەکییەکانی ئەم سیستەمەوە سەرچاوە دەگرن، هەڵبشێوێنن و پێشکەوتنی ماددی و ڕۆحی بوەستێنن.

لەسەرەکیترینی ئەوبنەما بنەڕەتیانەدا، بریتین لە حوکمی ئیسلام لە یاسادانان و جێبەجێکردندا، پشت بەستن بە دەنگی جەماوەری لە گرنگترین پرسە ئیداریەکانی وڵات، سەربەخۆیی تەواوەتی سیاسی، و پشت نەبەستن بە دەسەڵاتە ستەمکارەکان. هەر ئەم بنەمایانەن کە دەتوانن جێگەی کۆدەنگیی نێوان گەلان و حکوومەتە موسڵمانەکان بن و ئوممەتی ئیسلامی لە ئاراستە و هاوکارییەکانیدا یەکبگرن و یەکگرتوو بکەن.

ئەمانە ئەو زەمینە و فاكتەرانەن كە بارودۆخی لەباری ئێستای جیهانی ئیسلامییان بۆ بزووتنەوەیەكی یەكگرتوو فەراهەم كردووە. حکوومەتە موسڵمانەکان، و نوخبەی ئایینی و زانستی، و ڕۆشنبیرانی سەربەخۆ، و گەنجانی ڕاستیخواز، پێش هەموو شتێک، بیر لە سوودوەرگرتن لەم بوارە لەبارانە بکەنەوە.

سروشتییە کە زلهێزە خۆبەزلزانەکان بەتایبەت ئەمریکا نیگەران بن لە وەها ڕەوتێک لە جیهانی ئیسلامیدا و هەموو ئامرازەکانی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەکار دەهێنن و ئێستاش هەر ئەمەیە. لە ئیمپراتۆریەتی میدیایی و شێوازەکانی شەڕی نەرمەوە، تا شەڕخوازی و هەڵگیرساندنی شەڕی بەوەکالەت، تا وەسوەسە و زیرەکی سیاسی، هەروەها هەڕەشە و ڕاکێشان و بەرتیل...هەموویان لەلایەن ئەمریکا و کەسانی دیکەی لووتبەرزەوە بۆ جیهانی ئیسلامی بەکاردەهێنرێن. ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار و ڕەشپێست لەم ناوچەیەدا یەکێکتر لە ئامرازەکانی ئەم هەوڵە هەمەلایەنەیە.

بە فەزڵ و ویستی خودا، ئەم هەوڵانە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شکستیان هێناوە و ڕۆژ بە ڕۆژ لە ناوچە هەستیارەکەمان و لەم دواییانەشدا لە هەموو جیهاندا ڕۆژاوای خۆبەزلزان لاوازتر بووە. ناڕەحەتی و شکستی ئەمریکا و هاوبەشە تاوانبارەکەی واتا ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا، بە ڕوونی لە ڕووداوەکانی فەلەستین، لوبنان، سووریا، عێراق، یەمەن و ئەفغانستاندا دەبینرێت.

لە لایەکی دیکەوە جیهانی ئیسلام پڕە لە گەنجی توانا و وزەبەخش. گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ بۆ بنیاتنانی ئایینده‌ ئومێد و باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهانی ئیسلامیدا به‌ تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه خرۆشس ناوەتەوە‌. هەموومان ئەرکی پاراستن و زیادکردنی ئەم سەرمایەیەمان لەسەر شانە.

بەڵام فێڵەکانی دوژمن نابێت بۆ ساتێک پشتگوێ بخرێت، با خۆمان لە خۆبەزلزانی و کەمتەرخەمی بەدوور بگرین و هەوڵ و وریاییمان زیاتر بکەین و لە هەموو بارودۆخێکدا، پێویستە لەهەموو حاڵەتێکدا پاڕانەوە لە خودای گەورە و حەکیم لەبیر نەکەینەوە. ئامادەبوون لە مەراسیم و ڕێوڕەسمەکانی حەج دەرفەتێکی گەورەیە بۆ پشتبەستن و پاڕانەوە، هەروەها بۆ بیرکردنەوە و بڕیاردان.

دوعا بۆ خوشک و برا موسوڵمانەکانتان لە سەرانسەری جیهان بکەن و داوای سەرکەوتنیان لە خوای گەورە بکەن. داوای هیدایەت و یارمەتیش لە خودا بۆ ئەم براتانە لەبیر نەکەن.

News Code 6374

Your Comment

You are replying to: .
captcha