موقتەدا سەدر: عێراق قوربانى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کیه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ‌و ڕایگه‌یاند، عێراق قوربانیى ده‌ستى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌کیه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "له‌ جه‌ژنی قورباندا، عێراق قوربانیی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و وابه‌سته‌یی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیه‌".

ناوبراو راشیگه‌یاند: "لە خوای گەورە داواکارم عێراق و عێراقییەکان بە چاکسازی و بەهێزی نیشتمان و چەسپاوی لەسەر حەقیقەت شاد بکات، بۆئەوەی عێراق و گەلەکەی لە ژێر ئاڵای ئایین و بیروباوەڕ و نیشتماندا بەختەوەر بن، یەکگرتوو و ئازاد و سەربەخۆ و بەرز بن لە نێو گەلاندا".