گەورەترین هاوکاری میت مەسعوود بارزانییە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند کە: گەورەترین هاوکاری میت بارزانییە چوونکە سیخوڕی بۆ میت دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی پەکەکە ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورکیا هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر کوردستانی تورکیا و سووریا و عێراق، بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کێ بۆ ئازادیی کورد تێبکۆشێت دوژمنی منە، چونکە دەیەوێت ڕیشەی کوردان لە بنەوە هەڵکەنێت.

لەبارەی هاوکاریکردنی پەدەکە بە میت وتی: گەلی کورد ئەم ڕاستییە باش دەزانێت کە پەدەکە و پاراستنی پەدەکە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و هەموو لایەک سیخوڕی بۆ میت دەکەن و زانیاری کۆدەکەنەوە، شوێن و ماڵ و ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانمان بەتایبەتی هاوڕێیانی بەرپرسیار دیاری دەکەن و ئەم زانیارییانە دەدەن بە میت، میتیش لەم ڕێگەیەوە ئەم هێرشانە دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، ئەگەر پەدەکە هاوکاری میت نەکات ناتوانن لە هیچ شوێنێکی کوردستانی عێراق و کەلار یەک هەنگاویش هەڵگرن، پەدەکە بەهەموو شێوازێک لەگەڵ میت کاردەکات و هاوکارن.

هەروەها هۆشدارییەکی دا و وتی: میت بەتایبەتی لەڕێگای تەلەفۆنەوە خۆیان دەگەیەننە وڵاتپاریزان، خانەوادەی شەهیدان، تێکۆشەران و ڕەنجدەران، زەمینە دەخەنە بەردەستیان و بە زمانێکی نەرم دەڵێن پارەتان پێدەدەین، کارتان بۆ دەدۆزینەوە و ئەگەر دۆسییەتان هەبێت ئێمە لەناویدەبەین، دەڵێن کێشەی ئێمە لەگەڵ کورد نییە و تەنها کێشەمان لەگەڵ پەکەکە هەیە دوای ئەوەی ئەوانمان لەناوبرد، کێشەی کورد چارەسەردەکەین، دەیانەوێت سەر لە هەموو کەسێک تێکبدەن و بڵێن ئێمە لەدژی پەکەکەین و دۆستی کوردین، بەم تاکتیکە گەل و پەکەکە لە یەکتر دووربخەنەوە، ئەو کەسانەشی کە رازی نابن خزمەتیان بکەن هەرەشەی کوشتنیان لێدەکەن و هەندێکیشیان دەکوژن، دەڵێن ئەگەر ئێوە لە دژی پەکەکە نەوەستنەوە ئێوەش لەنادەبەین.

ڕاشیگەیاند: لەگەڵ خیزانەکان قسەدەکەن و هەڕەشەیان لێدەکەن و دەڵێن خزمەت بکەن ئەگەر نا دەتانکوژین، ئەگەر کاربکەن لە کار دەرتان دەکەین و دەستگیرتان دەکەین، هەمیشە فشاردەکەن لەسەر کۆمەڵگا و شەڕێکی دەرونی بەڕیوەدەبەن، ئامانجیان ئەوەیە سەر لە گەلی کورد تێکبدەن و لە تەڤگەرەکەمان دووریان بخەنەوە و دژی کورد بەکاریان بهێنن.

News Code 6391

Your Comment

You are replying to: .
captcha