سوپای تورکیا پارێزگای دهۆک تۆپباران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەند گوللە تۆپێکی سوپای تورکیا لە نزیک گوندێکی سنووری قەزای ئـامێدی کەوتنەخوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوەچەند گوللە تۆپێکی سوپای تورکیا لە سنووری گوندی هروور کەوتنە خوارەوە و ئەوەش ترسی لای دانیشتووان دروستکرد.

بە گوتەی هاونیشتمانییەک، ژمارەی گوللە تۆپەکان نزیکەی 10 دانە بوون، گوندی هروور دەکەوێتە سنووری ناحیەی کانی ماسێ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.