دادگای بەغدا بڕيارێكى له‌بەرژەوەندیی لاهور شێخ جه‌نگى ده‌ر كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى كه‌رخ له‌ به‌غدا بڕیاری دا هه‌موو گۆڕانكراریه‌كانى په‌یره‌وى ناوخۆى یه‌كێتى ڕابگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی شارپرێس بڵاوی کردەوە دادگای كەرخی بەغدا بڕیاری دا هەموو گۆڕانكارییەكی لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕابگرێت هەروەها بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور شێخ جەنگی لە هاوسەرۆكی یەكێتی ڕاگيرا.

بڕیارەكەی دادگا كە ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حزب و رێكخراوە سیاسیەكان كراوە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ، حجزی خستووەتە سەر دۆسیەی یەكێتی لە  كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئاگاداركردنەوەی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەركردووە بۆ ئەو بڕیارو گۆڕانكاریانەی كە لەناو یەكێتی كراوە.

پێشتریش لاهور شێخ جه‌نگى ڕایگه‌یاند دواى بڕیارى دادگا هه‌ڵوێستى نوێى ده‌بێت.