کوردەکان بەردەوامن لە بەجێهێشتنی عێراق

بەشی جیهان- ئاژانسی فرانس پرێس باس لە بەردەوامیی بێهیوایی کوردانی عێراق دەکات لە باشترکردنی ژیانیان و دەڵێت ئەو خەڵکە هەوڵ ئەدەن لە ڕێگای نایاساییەوە وڵاتەکەیان بەجێبێڵن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی عێراق بە هۆی دۆخی نالەباری سیاسی-ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕێگای ئەورووپایان گرتۆتە پێش. ژمارەیەکی بەرچاو لەو کۆچبەرانە لە سنوورەکانی نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا و هەروەها لە سنووری شین لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە.

ئاژانسەکەی لە راپۆرتێکدا هۆشداری دا کە ئەو کێشانەی لەسەر ڕێگای کۆچکردنی کوردەکان بۆ ئەورووپا دروست بووە، نەبووەتە رێگر لە بەردەم پرۆسەکە و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی عێراق هێشتا بەدوای کۆچکردندان بەڵام بۆ ئەم کارە هانا بۆ قاچاخچیەکان دەبەن.

ئەم ئاژانسە لەگەڵ ژمارەیەک کەس قسەی کردووە کە بەدوای ئەوەدان هەرێمی کوردستانە بە نایاسایی بەجێبێڵن. زۆربەیان ناڕازین لە ئەدای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەوانە نەدانی مووچە یان نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست.

بەشێک لەو کەسانە پێشتر هەوڵیان داوە بە نایاسایی بچنە ئەورووپا و سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام پێداگری دەکەن کە سەرەڕای ئەو گرفتانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە، باشترین رێگە جێهێشتنی هەرێمی کوردستانە.

ئه‌م ئاژانسه‌‌ رایگه‌یاند که‌ رێژه‌ی بێکاری له‌ هه‌رێمی کوردستان 17%، به‌ڵام ئه‌م رێژه‌یه‌ له‌ وڵاتی عێراق 14%‌. هەروەها دوو لەسەر سێی شەش ملیۆن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان مووچە لە حکوومەتی خۆجێی وەردەگرن، بەڵام ئەو پارانە لەکاتی خۆیدا نادرێت، ئەمەش وایکردووە کورد بیر لە جێهێشتنی هەرێم بکاتەوە.

هەواڵدەریی فەڕەنسا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ بۆردومانی به‌رفراوانی ناوچه‌کانی باکووری هه‌رێمی کوردستان له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌ بیانووی بوونی په‌که‌که‌ له‌م ناوچه‌یه دەکات و ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌ هۆکارێکی تری هه‌وڵی کوردەکان بۆ جێهێشتنی عێراق ناوبردووه‌.

News Code 6402

Your Comment

You are replying to: .
captcha