چوارچێوەی هەماهەنگی لە دەستنیشان کردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران نزیک بووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی نزیک بووەتەوە لە دەستنیشان کردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا کە نووسینگەکەی بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە: "گفتوگۆکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان پێشکەوتنی بەدیهێناوە، ئەوەش دوای ئەوەی دووربووین لە پەراوێزخستن و دەرگامان بەڕووی هاوبەشە سیاسییەکاندا کراوە بوو".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێستا نزیکبووینەتەوە لە بەدیهێنانی ئامانجەکان کە گرنگترینیان دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانە لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەتێک کە بتوانێت دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری باشتر بکات".

News Code 6405

Your Comment

You are replying to: .
captcha