مەسعوود بارزانی چوار مه‌رج بۆ کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی چوار مه‌رج بۆ کاندیدی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق راگه‌یاند و ده‌ڵێت، هەرکەسێک بیەوێ ببێته‌ باشترین سەرۆک وەزیران لە دوای ساڵی 2003وە ئه‌وا پێویسته‌ ئەم چوار مەرجە جێبه‌جێ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویکرده‌وه‌، "چوار خاڵ هه‌ن بۆ ئەوەی هەرکەسێک بیەوێت ببێته‌ باشترین سەرۆک وەزیران لە دوای 2003وە پێویسته‌ چوار خاڵ جێبه‌جێ بکات.

1- کاربکات بۆ کۆتاییهێنان به‌ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

2- ڕێگری بکات له‌ دەستتێوەردانی دەرەکی و سزادانی ئەوانەی ڕێگاخۆش دەکەن بۆ دەستێوەردانی دەرەکی.

3- ڕووبه‌ڕووی گەندەڵی و گەندەڵکاران ببێته‌وه‌.

4- چەک لەدەستی دەزگا ئەمنییە دەستوریەکاندا بێت.