سەرکردەی لقی سووریای داعش لە عەفرین کوژرا

بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا كوژرانی سەرۆكی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ماهير عەقال سەرکردەی باڵای داعش لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکادا کوژراوە و هاوکارەکەشی بە سەختی بریندارکراوە.

هەر لەمبارەوە کۆلۆنێل دیڤ وتەبیژی فەرماندەیی ناوەندی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، مهیر عەقال یەکێک لە چوار سەرکردە گەورەکانی داعش لە ناوچەی جندەریسی سوریا کوژراوە و هەر لە هێرشەکەشدا هاوکارێکی بە سەختی بریندارکراوە.

لایخۆشیەوە جۆرج بوشینۆ وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، "کوشتنی سەکردەکانی داعش ویستی ئەو رێکخراوە چەکدارە بۆ زیاتر پیلانگێڕی و ئەنجامدانی هێرشەکان تێک دەدات."

News Code 6409

Your Comment

You are replying to: .
captcha