دوای سێ ساڵ کارکردن لە کابینەی نۆیەم ئەنجامی باشمان داوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سێیەم ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمدا، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دوای سێ ساڵ کارکردن لە کابینەی نۆیەم دەتوانم بڵێم کە ئەنجامی باشمان داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێكدا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كە بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەی نۆیەمدا بڵاویكردەوە دەڵێت: ئەساسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خزمەت کردن و چاکسازییە.

ناوبراو دەشڵێت: بەردەوام بووین لە جێبەجێ کردنی پرۆگرامی بایۆمەتری کە لەم کابینەیەدا قۆناغی دووەمی بایۆمەتریمان دەست پێکرد، قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بریتییە لە رێکخستنەوەی میلاکاتی ھەموو حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا بۆ ھەر مووچەخۆرێکی ھەرێمی کوردستان ژمارەی کەسی بێھاوتامان پێشکەش کرد.

تاڵەبانی وتیشی: بەرنامەی خزمەت پێکھاتووە لە پێداچوونەوە بەھەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشی دەکات بە ھاووڵاتیان، کە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٤٩٠ خزمەتگوزاری تاک و تایبەت ھەیە لە نێوان حکومەت و ھاووڵاتیی دا. داوامان لە ھەموو وەزارەتەکان کردووە، پێداچوونەوە بە ھەموو ئەو خزمەتگوزارییانە بکەن، تاکو ئەو خزمەتگوزارییانە خێراتر و شەفافتر و باشتر بگەیەنێرێت بە ھاووڵاتیان.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم وتی: دوای سێ ساڵ کارکردن لە کابینەی نۆیەم دەتوانم بڵێم کە ئەنجامی باشمان داوە، لە پێناو خزمەتکردن و لە پێناو چاکسازی، بەڵام زۆر کاریش ماوە کە بکرێت.

هەروەها قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، ئێمە لەو ساڵەی کە ماومانە ھەموو ھەولێکی خۆمان سەرف دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەو چاکسازییانە و دەستپێکردنی چاکسازی دیکە، کە بتوانین پێکەوە باشتر خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و حکومەتەکەمان کاراتر و باشتر بکەین.

News Code 6417

Your Comment

You are replying to: .
captcha