بەهای لیرە هاڕەی کرد: نرخی لیرەی تورکی بە 17.50 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
بەشی تورکیا- نرخی لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرامبەر بە دۆلار دابەزى.

بەپێی هەاڵی کوردپرێس، نرخی لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینى بە 17.4752 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەڕێژەی 0.22% دابەزیوە. لە کاتێکدا کە پێوەرەکانی دۆلار بۆ ١٠٨ هەزار و ٢٨٥ دابەزی دوای لێدوانەکانی بانکی فیدراڵی سەبارەت بە پشتگیری کردنی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوود بە ڕێژەی ٧٥ خاڵ.

نرخى لیرە دوێنێ لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردووەوە بۆ یەکەمجار بۆ ئاستی 17.5 لیرە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزى.