وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئێران پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەردانی دابێی بەرپرسانی تورکیایان بۆ ئێران تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: مەولوود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجام داو.

لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەردانی بەرپرسانی باڵا تاوتوێ کرا.

شایانی باسە بڕیارە 19ی تەمووز، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی تاران بکات. ئەم سەردانە هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیایە بۆ تاران. پێش ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له‌ میدیاکان ئه‌گه‌ری تاوتوێ کردنی پرسی سووریایان له‌ تاران ڕاگەیاندبوو.

هەروەها ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٢٧ی حوزەیران سەردانی تورکیای کرد.