لوتکەی تاران بە بەشداریی سێ وڵات بەڕێوەدەچێت
بەشی ئێران- سبەینێ سێشەممە لوتکەی تاران لە نێوان سەرۆکی ئێران و تورکیا و رووسیا لەبارەی قەیرانەکانی سووریا و کێشەکانی بازاڕی وزە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە تاران کۆ دەبنەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا و کێشەکانی بازاڕی وزە و قەیرانی کێشەی دانەوێڵە لە بازاڕەکانی جیهان تاوتوێ دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کێشەی ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا و گێڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان بەشێکی گفتوگۆکانی لوتکەکە دەبێت.

هاوکات، باس کردن لە کێشەکانی بازاڕی وزەی جیهان بابەتێکی دیکەی دانوستانەکان دەبن لەوانە دروستکردنی هاوپەیمانێتی ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ چین و هیندستان ئامانجێکی دیکەی لوتکەکە دەبێت.