دادگاى فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لە دژى هەرێمی کوردستان رەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق سکاڵایەکى یاسایی لە دژى ناردنى ٢٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم لەلایەن حکوومەتى فیدراڵییەوە رەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەک کۆبۆوە کە داوا کرابوو ناردنى ٢٠٠ ملیارەکەى هەرێم رابگیرێت و چیتر نەنێردرێت بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام دادگا سکاڵاکەى رەتکردەوە.

دادگای فیدراڵی ناردنى ٢٠٠ ملیار دینار لەلایەن حکوومەتى عێراقەوە بۆ هەرێمى کوردستان بە دەستوری وەسف کردوە.

مانگی رابردوو سکاڵاکە لەسەر مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق و عەلی عەلاوی وەزیرى دارایی عێراق تۆمار کرابوو.

بەپێی یاساى بودجەى 2021ى عێراق، حکومەتى فیدراڵیى عێراق پابەندە بە ناردنى ٢٠٠ ملیار دینار وەکوو بەشە بودجە بۆ هەرێمی کوردستان بەو شێوەیەى کە هەردوو حکوومەتى فیدراڵی و هەرێم لەسەر رێککەوتبوون.

News Code 6445

Your Comment

You are replying to: .
captcha