ئەگەری هەیە کوردانی سووریا دەستیان بە بازاڕی ڕەشی قاچاخی چەک لە ئۆکراینا بگات

بەشی جیهان- بەشێک لە دامەزراوە و وڵاتە ئەورووپییەکان نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لە فرۆشتنی ئەو چەکانە لە بازاڕی رەشدا کە رۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا رەوانەی دەکات و کوردەکانی سووریاش کڕیاری تامەزرۆی ئەو چەکانەن.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، بە گوێرەی ڕاپۆرتی بەشێک لە میدیا ڕۆژاواییەکان، وڵاتان و دامودەزگاکانی ئەورووپا نیگەرانن لە چارەنووسی ئەو چەکە زۆرانەی کە ڕۆژاوا پێشکەشی ئۆکرانیای کردووە بۆ ئەوەی لە دژی ڕووسیا بەکاری بهێنێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە بەشێکی بەرچاو لەو چەکانە چوونەتە ناو بازاڕی ڕەشەوە و چەندین کڕیاری نادەوڵەتیی هەیە بۆ کڕینیان.

وڵاتانی ئەورووپا خەریکی دروست کردنی سەنتەرێکن لە شاری پراگ بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی کە ئەو چەکانە بچنەناو بازاڕی قاچاخەوە.

لە راپۆرتێکدا رۆژنامەی ئیکۆنۆمیست تایمز دەڵێت: یەکێک لە کڕیارانی ئەو چەکانەی لە ئۆکرانیاوە بە قاچاخ دەبرێن کوردەکانی سووریان، چونکە ئەوان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جۆراوجۆرەکان پێویستیان بەم جۆرە چەکانە هەیە.

به‌ پێی ئه‌م گۆڤارە، به‌ ده‌ست هێنانی له‌م جۆره ‌چه‌کە مۆدێرنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردانی سووریا خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی تورکیا.

News Code 6447

Your Comment

You are replying to: .
captcha