یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی، لە کوردستان بەڕێوە دەچێت

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی جیھانیی لێکنزیک کردنەوەی ئایینەکان ڕایگەیاند: بۆ یەکەمین جار کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی بە بەشداریی ھەرێمی کوردستانی عێراق و پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە میوانداریی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ میدیاکانی کوردستان ئاماژەی دا بە هۆکاری ئەوەی کوردستان وەک میوانداری یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامی هەڵبژێردرا و وتی: کوردستان هەمیشە هێمای یەکڕیزی شیعە و سوننە بووە لە ئێران و لەگەڵ ئەم کۆنفرانسە وەک هێمای یەکێتی ئیسلامیش لە ناوچەکەدا دەناسێنرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: خۆبەخشی و گیانفیدایی خەڵكی كوردستان لە بەرگری كردن لە شۆڕشی ئیسلامی و نیشتمان ناوازەیە و نموونەی کوردستان لە كەم شوێن دەبینرێت.

سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی جیھانیی لێکنزیک کردنەوەی ئایینەکان ڕایگەیاند: لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە تا ئێستا ٣٦ کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامی بەڕێوەچووە و پەیامی ئەو کۆنفرانسانە یەکڕیزی و ھاوکاری بووە لە جیهانی ئیسلامدا.

حوجەتولئیسلام شەهریاری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەڵبژاردنی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی یەکڕیزیی ئیسلامی بەهۆی پێگە و شوێنپێی ئەم پارێزگایەیە لە بواری یەکگرتووییدا، چوونکە کوردستان هەمیشە نموونە بووە لە پرسی یەکڕیزی ئیسلامی و پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان.

ناوبراو وەبیریشی هێنایەوە: 28 وتاردەر لە کۆبوونەوەکەدا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن و هەروەها لە سێ پارێزگای ئێرانیشەوە چەند وتارێک پێشکەش دەکرێت.

لە کۆتاییدا سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی جیھانیی لێکنزیک کردنەوەی ئایینەکان ڕاشیگەیاند: دوورکەوتنەوە لە دووبەرەکی و سووکایەتی لە جیهانی ئیسلامیدا ستراتیجی بنەڕەتین لە گەیشتن بە ئوممەتێکی یەکگرتووی ئیسلامی.

News Code 6452

Your Comment

You are replying to: .
captcha