ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی: هێرشی سەربازی بۆسەر باکووری سووریا زیانی بۆ تورکیا هەیە و لە بەرژەوەندیی تیرۆریستەکانە

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئاماژەی دا بەو هەواڵانەی کە باس لە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووی سووریا دەکەن و جەختی کردەوە: بێ گومان ئەم هەڵمەتە هەم زیانی سووریا و تورکیا و ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە و هەم لە بەرژەوەندیی تیرۆریستەکانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی دیدارێک لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و شاندی یاوەری، جەختی لە زیادکردنی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بە تایبەت هاوکاریی بازرگانی کردۆتەوە و وەبیریشی هێنایەوە پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا زۆر گرنگە و هەر هێرشێکی سەربازی لە باکووری سووریا بەدڵنیاییەوە زیان بە تورکیا و سووریا و تەواوی ناوچەکە دەگەیەنێت و سوود بە تیرۆریستان دەگەیەنێت.

ڕێبەری ئاماژەشی دا بە ڕق و کینەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە گرووپە تیرۆریستییەکان وتی: دەبێ دژایەتی تیرۆر بکرێت، بەڵام هێرشی سەربازی لە سووریا سوودی بۆ تیرۆریستان دەبێت، هەرچەندە تیرۆریستان تەنیا گرووپێک نین.

لە وەڵامی داواکارییەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هاوکاریی ئێران لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی وتی: بە دڵنیاییەوە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لەگەڵ ئێوە هاوکاری دەکەین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە ئێمە ئاسایشی تورکیا و سنوورەکانی بە ئاسایشی خۆمان دەزانین و ئەردۆغانی کردە بەردەنگ و وتی: ئێوەش ئاسایشی سووریا بە ئاسایشی خۆتان بزانن. پێویستە کێشەکانی سووریا بە دانوستان چارەسەر بکرێن و ئێران، تورکیا، سووریا و ڕووسیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە کۆتایی بەم پرسە بهێنن.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی له‌وه‌ کردەوە كه‌ هه‌میشه‌ دژی گه‌مارۆ تاکەلایه‌نه‌كانی سه‌ر ئێران بووه‌ و وتیشی: پشتیوانی له‌ خواستە ڕه‌واكانی ئێران له‌ بەرجام ده‌كه‌ین و هانی كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌ده‌ین بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ئێراندا.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژەشی دا بە شەڕی ئێران و تورکیا له‌گه‌ڵ تێرۆریستان لەماوەی چه‌ندین ساڵ و وتی: له‌ سووریا گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان به‌ چه‌کی قورسی وڵاتانی ڕۆژاوایی وه‌ک ئه‌ڵمانیا، بەریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ تایبه‌تی ئه‌مریکا پاڵپشتی ده‌کرێن.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕوونە و زیادی کرد: چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی سووریا دەست بە پرۆسەی سیاسی بکات. لە لوتکەی ئاستانە پرسی سووریا لە بەرنامەی کاردایە و هیوادارین ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.

News Code 6453

Your Comment

You are replying to: .
captcha