هەردوو سەرۆک کۆماری ئێران و ڕووسیا جەخت لە گەشەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان وڵاتەکانیان دەکەنەوە

بەشی ئێران- ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی رووسیا، ئێران و تورکیا گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لەوە کردەوە کە مۆسکۆ و تاران پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوانیاندا هەیە و ئەو پەیوەندییانەش لە چەند ساڵی رابردوودا بەشێوەکی خێرا گەشەکردنی زیاتریان بەخۆیانەوە بینیوە.

هەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان هەر سێ وڵاتی ئێران تورکیا و ڕووسیا و پشتیوانی لە گفتوگۆی سیاسی، دۆخی سووریا بەشێوەیەکی باش بەرەو پێش چووە، لەم بوارەشدا ئێران ئەزموونی خۆی بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی ماون دەخاتەگەڕ.

ڕەئیسی باسی لەوەش کردوە، پێویست دەکات هەموو مەبەست و دەرئەنجامی کۆبوونەوەکان کار بۆ بەدیهێنانیان بکرێت، سەردانەکەی سەرۆکی رووسیاش لەم کاتەدا گرنگە بەتایبەت بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئاسایش لە ناوچەکەدا.

لای خۆیەوە پووتین جەختی کردەوە کە کار دەکات بۆ برەودان بە پاراستنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و چارەسەرکردنی دۆخی سوریا لە رێگەی گفتوگۆی سیاسییەوە.

News Code 6455

Your Comment

You are replying to: .
captcha