ڕووداوە جیهانییەکان نیشاندەری ئەوەن کە پێویستە ئێرن و ڕووسیا زیاتر هاوکاریی یەکتر بکەن

بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا جەختی کردەوە ڕووداوە جیهانییەکان نیشاندەری ئەوەن کە پێویستە ئێرن و ڕووسیا زیاتر هاوکاریی یەکتر بکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی دیدارێگدا لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و شاندێکی یاوەری، جەختی لە زەروورەتی کارپێکردنی بە گرێبەستەکانی نێوان دوو وڵات کردەوە ڕاشیگەیاند هاوکاری درێژخایەن ئێران و ڕووسیا سوودێکی قووڵیان بۆ هەردوو وڵات هەیە.

لەو دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی جیهان پێویستیی هاوکاریی ئێران و ڕووسیا نیشان دەدەن و زیادی کرد: لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی زۆر لە نێوان دوو وڵاتدا هەیە، لەوانە لە کەرتی نەوت و گازدا، کە دەبێت تا کۆتایی درێژەی ببێت و جێبەجێ بکرێن.

ناوبراو هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و ڕووسیای بە تایبەت پاش گەمارۆکانی ڕۆژاوا بە پێویست و بە قازانجی هەردوو وڵات زانی و سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئۆکراینا وتی: شەڕ بابەتێکی توند و سەختە و کۆماری ئیسلامی بە هیچ شێوەیەک دڵخۆش نییە کە خەڵکی ئاسایی بەدەستیەوە بناڵێنن. بەڵام لە پرسی ئۆکراینادا ئەگەر ئێوە دەستپێشخەریتان نەکردبا، لایەنی بەرامبەر بە دەستپێشخەریی خۆی شەڕی هەڵدەگیرساند.

ڕێبەری باڵای شۆڕش جه‌ختی لەوەش کردەوە که‌ ڕۆژاواییه‌کان به‌ ته‌واوی دژی ڕووسیایه‌کی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆن و ناتۆشی به‌ بوونەوەرێکی مه‌ترسیدار ناوبرد و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ڕێگا بۆ ناتۆ کراوه‌، هیچ سنوورێک ناناسێت و ئه‌گه‌ر له‌ ئۆکراینا ڕانه‌گیرایه‌ت، ماوه‌یه‌ک دواتر بە بیانووی کریمە، ئەم شەڕەیان دەستپێکرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی بەوە کرد: بێگومان ئەمڕۆ ئەمریکا و ڕۆژئاوا لەچاو ڕابردوو لاوازترن و سەرەڕای هەوڵ و تێچووی زۆر، سەرکەوتنی پلانەکانیان لە ناوچەکەماندا، لەوان لە سووریا، عێراق، لوبنان و فەلەستین، زۆر کەم بووەتەوە.

ناوبراو پرسی سووریای زۆر گرنگ ناوبرد و جەختی لەسەر هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی کردنی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئەو وڵاتە کردەوە و وتی: پرسێکی گرنگی دیکە لە بارەی سووریا داگیرکردنی ناوچە بەپیت و دەوڵەمەندەکانی نەوتە لە ڕۆژهەڵاتی فورات لەلایەن ئەمریکییەکانەوە، کە ئەم پرسە دەبێت بە دەرکردنیان لەو ناوچەیە چارەسەر بکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستێوەردانی ڕەژێمی زایۆنیی لە کاروباری ناوچەکە سەرکۆنە کرد و هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ڕووسیای لە دژی زایۆنیەکان بەرز نرخاند.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کردەوە: کۆماری ئیسلامی هەرگیز تەحەمول ناکات لەو سیاسەت و بەرنامەیانەی کە دەبنە هۆی داخستنی سنووری نێوان ئێران و ئەرمینیا.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هاوکاریی درێژخایەنی ئێران و ڕووسیای بە قازانجی هەردوو وڵات ناو برد و پووتینی کردە بەردەنگ کە: ئێوە و سەرۆک کۆماری ئێمەیش هەوڵ تێکۆشانتان بەردەوامە بۆیە دەبێت هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بگاتە ئەو پەڕی خۆی.

لای خۆیەوە ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا تیرۆری جەنەڕاڵ سولەیمانیی وەک نموونەیەکی دیکەی خراپەکارییەکانی ئەمریکییەکان باس کرد و لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا ئاماژەی بە سزاکانی رۆژئاوا بۆ سەر رووسیا دا و وتی: ئەم سزایانە زیانی بۆ رۆژئاوا هەیە و دەرئەنجامەکەی هەندێک کێشەی وەکوو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و قەیرانی دابین کردنی خۆراک.

پووتین ڕاشیگەیاند هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە هەموو کەرتەکاندا بەرەوپێشچوونی بەخۆوە بینیوە و هەروەها ئەم دوو وڵاتە خەریکی شەڕی هاوبەشن دژ بە تیرۆریزم و لە بواری سەربازیشدا هەوڵ دەدەین پەرە بە هاوکارییەکانمان بدەین و نمایشی سەربازیی سێ لایەنەمان لەگەڵ چین بەربڵاو دەکەینەوە.

News Code 6457

Your Comment

You are replying to: .
captcha