تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا گرت

بەشی جیهان- دوگ باندۆ بریکاری تایبەتی ڕۆناڵد ڕیگان سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا دەڵێت: تورکیا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا دەستی بەسەر بەشێک ناوچە کوردنشینەکانی سووریادا گرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوگ باندۆ بریکاری تایبەتی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا لە وتارێکدا کە گۆڤاری ئانتی وار بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا شکستخواردوون.

ناوبراو ئاماژەی دا بە پەیوەندییە نزیکەکانی ئەمریکا و تورکیا لەسەردەمی دەسەڵاتداریی ترەمپ-دا و نووسی: ئەمریکا پاڵپشتیی لە وڵاتانێک کرد کە بە پشتگیری کردنیان لە گرووپە توندڕەوەکان قەیرانی سووریایان لەبەرژەوەندیی خۆیان قۆستەوە.

دوگ باندۆ بریکاری سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەمەریکا بڕوای وایە تورکیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردای سووریا لە ساڵەکانی 2018 و 2019دا بە ڕەزامەندیی ئەمریکا ئەنجام دا کە ئەوەش قەڵاچۆکردنی نەژادیی لە سنوورەکانی سووریا و تورکیای بەدواوە بوو.

دوگ باندۆ دەشڵێت هەوڵی ئەمریکا بۆ مانەوە لە ناوچە نەوتخێزەکانی سووریا کە لە ژێر دەسەڵاتی کوردەکاندایە نایاساییە و هەڵمەتێکە بۆ دزینی نەوتی ئەو ناوچانە.

ناوبراو هەروەها ئەردۆغانی تۆمەتبار کرد بە دامەزراندنی هەندێک گرووپی سیاسی و سەربازی کە ئامانجیان چەوساندنەوەی کوردانی سووریایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 646

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha