قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی نییە/ پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا سەقامگیریی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە
بەشی ئێران- ئێران و ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەی کۆتایی لووتکەی ئەستانە لە تاران جەعختیان لەسەر سەروەریی خاکی سووریا و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەند پرسێکی تریش کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆتایی لووتکە سێقۆڵییەکەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا هاتووە کە لەلایەن سەرۆکایەتیی ئێرانەوە بڵاو کرایەوە، سەرانی هەرسێ وڵات تاوتوێی دۆخی سووریایان کرد، بەتایبەتی لە دوای لووتکەی یۆلیۆی 2020 و دووپاتی سووربوونیان لە بەهێزکردنی هاوئاهەنگی سێقۆڵیان لە سایەی رێککەوتنەکانی وەزیرانی دەرەوەیان کردەوە.

لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێی دوایین پەرەسەندنە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کرا، دووپات لەسەر رۆڵی پێشەنگی رێککەوتنی سەتانە لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بەردەوام و ئاشتیانە بۆ تەنگژەی سووریا کرایەوە، سەرانی هەرسێ وڵات پابەندی خۆیان بە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا دووپات کردەوە.

ئەوان سووربوون لەسەر بەردەوامی لە نەهێشتنی تیرۆر بە هەموو شێوەکانیییەوە، سەرکۆنەی زیادبوونی چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکانیان بەناوی جیاواز و لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کرد، هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی دۆخی دیاریکراو لەو وڵاتە بەناوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر رەت کردەوە، لەوانەیش دەستپێشخەری خۆبەڕێوەبەری و سووربوونیان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی پلانەکانی جیاخوازی، بە مەبەستی لاوازکردنی سەروەری و سەلامەتی سووریا و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی تری ناوچەکە، لە رێگەی دزەکردن لە رێگەی سنوورەکانەوە.

سەرانی هەرسێ وڵات دووپاتیان کردەوە کە چارەسەرێکی سەربازی بۆ تەنگژەی سووریا نییە و تەنیا چارەسەر سازکردنی پرۆسەیەکی سیاسییە سوورییەکان خۆیان بەڕێوەی ببەن، ئاماژەیان بۆ پێویستی ئاسانکردنی گەڕانەوەی خۆویستانەی پەناخواز و ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان کردەوە، لە کۆتاشدا سەرانی هەرسێ وڵات رازی بوون بە راسپاردنی نوێنەرانیان بۆ ئامادەسازی بۆ 19مین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی پێوەست بە سووریا بە هەمانشێوەی کۆنگرەی ئەستانە لە کۆتای 2022، و بڕیاریش درا لووتکەی داهاتووی هەرسێ سەرۆک لە مۆسکۆ بکرێت.