ئێران و هەرێمی کوردستان پێوەندییەکی دێرینیان هەیە

سەرۆک بەشی بنەماکانی ئایین لە سلێمانی ئاماژەی دا بە پێوەندیی تۆکمە و مێژوویی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی 1991ەوە کە ڕاپەڕین کرا دژی بەعس، هاوکارێکی باش بوو بۆ کورد.

دەقی وتەکانی دکتۆر شیروان ناجی سەرۆک بەشی بنەماکانی ئایین لە سلێمانی بەم شێوەیە:

تەبعەن لە کۆنەوە پەیوەندیەک هەیە لەنێوان کۆماری ئیسلامی و هەرێمی کوردستان، هەر لە ساڵی 1991ەوە کە ڕاپەڕین کرا دژی بەعس، کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکارێکی باش بوو بۆ کورد کە بتوانێت ئەو ڕاپەڕینە جێبەجێ بکات و بیباتە پێش، ئەم پرسە درێژەی خایاندووە هەتاکوو ئێستا.

لە زۆر کاتدا ئێران هاوکاریی بۆ کوردستان ناردووە و ئێستاش لە بورای فەرهەنگییەوە پێوەندییەکی باش لەنێوانماندا هەیە، ئێستە بەشێک لە خوێندکارەکانی هەرێمی کوردستان دێنە زانکۆکانی ئێران و لێرەدا دەخوێنن.

لەبارەی بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان دەبێت بڵێم: دەمێکە باس لەمە دەکرێت کە وەحدەیەکی زیاتر بکرێت لەنێوان هەموو مەزهەبەکاندا ئەم کۆنفرانسەش کە ئەمڕۆ کرا دەستپێکێکی باشە. ئەگەرچی ئەمە پێشتر لە وڵاتانی عەرەبی باسی لێکراوە و لەگەڵ ئێران و خەلیجدا بە چەشنێک ئەم بەرنامە هەبوو.

من گەشبینم و شتێکی زۆر باشە ئەگەر هاتوو هەموو ئایینزاکان چاوپۆشی لە هەندێک خواستی خۆیان بکەن و خاڵە جەوهەرییەکانی خۆیان بدۆزنەوە و لەسەر ئەو خاڵە جەوهەرییانە ببن بە دۆس و ببن بە برا و کەسی یەک.

ئێمە کۆمەڵێک خاڵی موشتەرەکمان هەیە کە هاتوو ئەو خاڵە هاوبەشانە بێنێنە پێشەوە دڵنیام کە ئەو وەحدەتە سەردەکەوێت.

کورد نەتەوەیەکی گەورەیە وەکوو نەتەوەی فارس و بلووچ و ئەفغان و عەرەب، جا ئەم نەتەوەیە مەنتیقەکانی جیاوازن کاریگەریش بوون لەسەر کۆمەڵێک لە ئایینزاکان، ئێمە کوردمان هەیە شافیعی مەزهەبە و کوردمان هەیە حەنەفی یان ئیمامییە واتا مەزهەبەکەی بە ئیختیاری خۆی وەرگرتووە و گرینگ ئەوەیە کە بە گشتی کوردین هەروەکوو ئەوەی عەرەب هەموو جۆرە ئایینزایەکیان هەیە.

News Code 6464

Your Comment

You are replying to: .
captcha