لە پەراوێژی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتووی ئیسلامی لە شاری سنە محەمەد ساڵح عەبدولکەریم بەرزنجی ڕۆژنامەنووس و نووسەر و وەرگێڕ بە کوردپرێسی وت:
لە بنەڕەتدا ئەم کۆنفرانسە بۆ ئەمەیە کە بە هاوبەشیی هەمووان وەڵامێکی دروست بۆ ئەم پرسیارە بەدەست بهێنێن. دەبێت ئەو گرژی و ئەو تەعەسوبە نەهێڵین لەنێوان مەزهەبەکان بە گشتی و لەنێوان مەزهەبی شیعە و سونە بەتایبەتی هەیە.
سەرچاوەی هەموو مەزهەبەکان ئیسلامە، ئێمە کە ئێسا لەم کۆنفرانسەداین وەکوو تەنکێکی ئاو وەسفی دەکەین هەموومان سەرچاوەکەمان لە یەک ئاوەوەیە. مەزهەبەکانی ئایینی ئیسلام هەموویان لە سەرچاوەیەکن و کە بەچەند ئاراستەدا دابەش دەبن لەبەر ئەمەش نابێت ئێمە یەکترین بەلاوە نێین و دەبێت یەکترمان خۆش بوێت و ڕێز لە یەکتر بگرین.
گرووپەکانی قاعیدە و داعش و سەلەفیەت و وەهابیەت و ئەمانە هەموو ئەمانە دژی ئیسلامن و ناوی ئیسلامیان ناشیرین کردووە ئێمە ئەبێت هەر هەموومان شان بە شانی یەکتر بین و وەکوو پەنجەکانمان بەیەکەوە بین و یەکتری بەرنەدەین و یەکترمان خۆش بوێت. نابێت مەزهەب ببێتە هۆی ئەوەی کە یەکتری بکوژین و یەکتر وەلاوە بنێین.
لەبارەی ئەوەی کە داهاتوو چۆن دەبینم دەبێت بڵێم: فیتنەکە ئەمەیە کە خەڵکانێک هەن کە کار دەکەن لەسەر هەموو ئەو شتانەی کە باسم کرد ئەوان هەوڵ دەدەن ئەو گرژییانە زیاتر بکەن یەک لەوانە ئەمریکایە، ئیسرائیلە تەنانەت تورکیا و سعوودیایە، ئەمانە هەمیشە هەوڵ دەدەن کە تەعەموق بکەن لە نێوان مەزهەبەکاندا کە ئەمەیان ڕاستە و ئەمەیان درۆیە بە ڕای من بە خواستی خودا ئایندە هەر بۆ ئیسلامی ڕاستی و ڕاستگۆیی دەبێت.
Your Comment