دەبێت جیاوازیی نێوان مەزهەبە ئیسلامییەکان بکەینە دەرفەتێک بۆ جوانیی زیاتر

بەشی کوردستان- شیروان عیرفانی سەرۆکی کۆمەڵەی قورعانخوێنانی کوردستان دەڵێت: ئەگەر موسوڵمانان یەکگرتوو بن جیاوازییە مەزهەبییەکان دەبینە دەرفەتێک بۆ جوانتر بوونی ئیسلام.

دەقی وتەکانی شیروان عیرفانی سەرۆکی کۆمەڵەی قورعانخوێنانی کوردستان بۆ کوردپرێس:

سەرەتا دەستخۆشی و سپاس ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئەکەم کە ئێمەی بانگهێشتی ئەم بۆنە جوانە کردووە سەرەتا بەم ئایەتە دەست پێدەکەم کە خوای گەورە دەفەرمێت « يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ» خوای گەورە ئێمەی دروست کردووە بۆ لەیەکتر نزیک بوونەوە و هەروەها بۆ لەیەکتر ناسین و بۆ ئاشنایەتی لەنێوان میللەتانی دونیادا.

ئەگەر بێمەوە سەر پرسیارەکەی جەنابتان؛ زیاتر ئەگەر سەیری مێژووی کورد بکەین هەموو ئایینەکان تیایدا جێی بووەتەوە، بۆ نموونە ئەگەر سەیری شاری سلێمانی بکەین پێکەوە ژیان و مرۆڤ دۆستی هەبووە ڕێز لە هەموو ئایین و بیر وبۆچوونەکان گیراوە دوای ئەمانەش لە ئایینی ئیسلام و مەسیحی و جووەوە و زەدەشتی و کاکەیی و کریستیان و دیکەی ئایینەکان هەموو لە کوردستاندا هەبووە.

بەڵام ئامانجی ئەم زەرەرەی کە دوژمن بیوەێت لە ناوچەکەی بدات کەلێنێکە کە دەیەوێت بیخاتە نێوان سونە و شیعەوە. ئێستا لە ڕوانگای ئیختیلافاتی مەزهەبی و فیقهیەوە بێت یان لە ڕێگای ڕەئیی جیاوازەوە بێت دەیهەوێت زەفەر بەو پێوەندییە توند و تۆڵە بەرێت کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی ئێراندا هەیە.

دیارە ئەمە جێی گرینگییە کە کۆماری ئیسلامی هەستاوە بە کۆنفرانسێکی وەها جوانی یەکگرتن. بوونی هەموو مەزهەبەکان فکرێکی جوانە و سیاسەتێکی جوانە ئێمە بۆ ئەوەی کە ئاگاداری پلانی دوژمن بین کە پلانەکانیان پووچەڵ بکەینەوە لە ڕێگای یەکگرتنەوە. ئەو جوانیە کە هەمانە ئێمە ئەمەیە کە بە یەکێتی و بە یەکگرتووی دەمێنینەوە .

کوردپرێس: ئایا لە داهاتووشدا دەتوانین وەکوو ئێستا پێکەوە بژین یان گرووپە توند ڕەوەکان ڕێگە بەم پێکەوە ژیانە نادەن؟

گرووپە توندڕەوەکان بەردەوام بەکار هێندراون، ئەم گرووپانە دائیمەن لەلایەن دەوڵەتە زلهێزەکانەوە بەکار هێندراون وەکوو دارەدەست ئەوەش لە نەزانی و جەهالەتی خۆیانە کە هەڵخەڵەتاون. ئەگەر بمەوێت ئەمە باس بکەم بۆ ئێمە وەکوو میللەتی کورد وەهابیەت خەتەرترین فکرە. یەعنی تەنها شتێک کە خۆیان بە ڕاست دەزانن و یەقینی ڕەهایان هەیە واتا نەک قبووڵی کەس دەکەن و نە حەساب بۆ کەس دەکەن و نەک ئارای عولەما دەخوێننەوە چ عالمی شیعە بێت چ سونە ڕێز بۆ هیچیان دانانێن.ئەوان بۆ نموونە چەند یاسایەکیان داناوە خەڵکی دیکە بە ئەهلی بیدعەت و تەکفیر دادەنێن و دوای ئەوە کوشتن و سەربڕینیان حەڵاڵ دەکەن.

دیسانەوە دێمەوە سەر ئەم خاڵە کە یەکگرتن و یەکێتیی نێوان موسوڵمانانی شیعە و سونە زۆر زۆر زەروورییە دەبێت چالاکی لەسەر بکرێت و ئامادەکاریی بۆ بکرێت. دوای ئەمانەش تەجروبە ئەمەی سەلماندووە کە ئەو زەرەرەی کە لە فکری وەهابیەت کردوومانە لە هیچ شتێکی دیکە نەمانکردووە.

مێژووی کەڵەپیاوانی ئایینی ئێمە ئەوە دەڵێت کە ڕیزیان لە هەموو بیر و بۆچوونەکان و ئایینەکان و کەسەکانیان گرتووە هیوادارم ئێستاش بچواتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

News Code 6466

Your Comment

You are replying to: .
captcha