موقتەدا سەدر چوار خاڵ بۆ وەڵامدانەوەی بۆردوومانی ناوچەکانی عێراق لەلایەن تورکیاوە دەخاتەڕوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر  لەبارەی تۆپبارانەکەی سنووری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا زیادەڕەوی کردوە کە وایزانیوە عێراق بەرامبەر هێرش بۆسەر خاکەکەی جگە لە سەرکۆنە هەڵوێستی دیکەی نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا باسی لەوەكردوە، تورکیا زیادەڕەوی کردوە و پێی وایە عێراق تەنها بە ئیدانەیەكی لاوازی وەزارەتی دەرەوە دەتوانێت وەڵامی بداتەوە، بۆیە پێشنیاز دەکات لەرێگەی چوار خاڵەوە وەڵامی ئەنقەرە بدرێتەوە.

یەکەم: دابەزاندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا

دوەم:داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان لەنێوان عێراق و تورکیا

سێیەم: بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوەیەکگرتوەکان و بەرێگەی فەرمی لە زووترین کاتدا.

چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا

موقتەدا سەدر ئەوەشی خستوەتەڕوو، داوا دەکات ئەو سزایانە لەسەر تورکیا بەردەوام بن تا ئەو کاتەی ئەنقەرە بەڵێنی دەدات کە بۆ هەر هێرشێکی بۆسەر خاکی عێراق، پێشوتر بەغدا ئاگادار بکاتەوە و مۆڵەتی لێوەربگرێت ئەگەر هەڕەشە لە نزیک سنوورەکانی هەبێت، بەپێچەوانەوە "هێرش کردن بۆ سەر پارێزگاکانی باکور و هەرێم لە ناوەوە و دەرەوە چیتر قبووڵ ناکرێت".

News Code 6474

Your Comment

You are replying to: .
captcha